جیھان رووبەرووی گێچەڵ و توندوتیژی شوێنی کار دەبێتەوە

تموز/يوليو 28, 2019

رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بەڵێننامەیەکی نوێی نێودەوڵەتی ئامادەکردووە بۆ رووبەرووبونەوەی توندوتیژی و گێچەڵ لەشوێنی کاردا ئەمەشی لەبیرۆکەی بزوتنەوەی ژنان بەناوی #می_تو ەوە وەرگرتووە.


ئەم بەڵێننامەیە رەزامەندی لەسەر وەرگیراوە و ئەو حکومەتانە پابەند دەکات کە ئیمزای لەسەر دەکەن لەدوایین رۆژی کۆنگرەی ساڵانەی حکومەت و گروپەکانی خاوەن کار و کرێکارانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتیدا کەسەر بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە.
بەر لەدەنگدان لەسەر بەڵێننامەکە،رۆیتەرز ئاشکرایکردووە کەئەمریکا پشتیوانی دەکات و رووسیا ئاشکرایکردووە کەدەنگ نادات.