كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKپێشوازى لە نووسەر و دیرۆكناس میرئال زیلانی دەكات

تشرين2/نوفمبر 26, 2023

میدیا - هەولێر

 

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشوازی لە نووسەر و دیرۆكناسی رۆژئاوای كوردستان بەڕێز (میرئال زیلانی) ده‌كات، لەدیدارەكەدا باس لە شه‌شه‌م كۆنگره‌ی YNDK و رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و دیرۆك و زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی كرا.

نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25 / 11 / 2023، د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDKلە شاری هەولێر، پێشوازی لە نووسەر و دیرۆكناسی ناسراوی رۆژئاوای كوردستان بەڕێز (میرئال زیلانی) كرد، به‌رێزیان پیرۆزبایی سازدان و سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK  كرد و له‌ به‌رامبه‌ردا كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیYNDK سوپاسی كرد و ئاماژه‌ی به‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی كرد كه‌ ئاڕاسته‌ی كۆنگره‌ی كردبوو، به‌رێزه‌وه‌ له ‌كۆنگره‌ خوێندرایه‌وه‌.

 هه‌روه‌ها لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى و گرنگی رۆڵى نووسەر و دیرۆكناسان له‌م بواره‌ كرد، بەڕێز میرئال زیلانی باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى لە بوارى زمان و فه‌رهه‌نگ کرد، له‌ به‌رامبه‌ردا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK وێڕاى دەستخۆشى له‌ كار و ماندووبوونیان له‌م بواره‌، ئاماژەى بە رۆڵى بەڕێزیان لە به‌ره‌و پێشبردنی بواری رۆشنبیری، به‌تایبه‌ت دیرۆك و زمانی كوردی کرد، هیواى سه‌ركه‌وتن و بەردەوامى بۆ خواست.