سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز (نەوزاد هادى) دەکات

كانون2/يناير 23, 2024

میدیا - هەولێر :

 ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، رێکەوتى 22 / 1 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز (نەوزاد هادى) ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخواز خاتوو (سۆزان هادى مەولوود)ى خوشکى بەڕێزیان.

 سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (نەوزاد هادى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.