لەسەر بانگهێشتى شێخ حاتەم گحێس شەمەرى سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى گوندى (تلول الباج)ى پایتەختى هۆزى شەمەر دەکات

حزيران/يونيو 29, 2024

میدیا - شەڕگات:

 پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ٢٨ / ٦ / ٢٠٢٤ سكرتێری گشتیی YNDK لەسەر بانگهێشتى کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز حاتەم گحێس شەمەرى لە گوندى (تلول الباج) لە دەڤەرى شەڕگات، سەردانى بەڕێزیانى کردو بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆر لە کەساتى و سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق سعودیە و کوێت ، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا کە زیاتر لە دوو هەزار کەس تێیدا ئامادەبوون میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK ى كرد.

 پاشنیوەڕۆى رۆژى هەینى، کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز حاتەم گحێس شەمەرى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە لە گوندى (تلول الباج) لە دەڤەرى شەڕگات، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بنەماڵەکەیان و بەڕێزان و پیاوماقول و ریسپیانى هۆزى شەمەرو ژمارەیەکى زۆر لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکان پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە چەند پرسێکى کۆمەڵایەتى و رەوشى کوردستان و عێراق و رۆڵى هۆزەکان قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و پتەکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆکرا.

  لە دیدارەکەدا ؛ غەفوور مەخموورى وتارێکى پێشەکەشى ئامادەبووان کردو وێڕاى سوپاسکردنى بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى بۆ ئەو میواندارییەو رێکخستنى ئەو دیدارە گرنگە، جەختى کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لەهەر کۆمەڵگەیەکدا، مەخموورى لە وتارەکەیدا وتى : (پێویستە هەموو لایەکمان کاربکەین بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەبەرئەوەى ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکتر قبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت، بۆ ئەمەش پێویستە کێشە لاوەکییەکان بخرێنە لاوەو دەستى برایەتى و هاوکارى بۆ یەکتر درێژبکەین)، مەخموورى لە درێژەى قسەکانیدا وتى: (لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە لەسەر هەموو ئاستەکاندا کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى یەکترقبوڵکردن و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیان.).

 لە رێوڕەسمى میواندارییەکەدا بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK و میوانەکان نیوەڕۆخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.

 شایانى باسە لە سەردانەکەدا هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK و ژمارەیەک سەرۆک هۆزو کەسایەتیى کورد و عەرەب) یاوەرى سکرتێرى گشتیى YNDK بوون.