میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 25 / 8 / 2024، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانیان كرد، بەبۆنەى (29)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزباییان لێ‌كردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنیان بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جەلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و غێدان ئه‌نوه‌ر كارگێڕی هه‌رێمی هه‌ولێر)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان-یان لە شاری هه‌ولێر كرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەو نەهرۆ عاڵڵایى و خەلیل مەحموود و قەهار عاڵڵایى ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام و كادرانی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەبۆنەی (29)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان پیرۆزبایی لێ‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان) سوپاسی به‌شداری و په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی كردن.
هه‌روه‌ها له دیدارەكە، باسی ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناچه‌كه كرا و جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.