سەرۆک مەسعود بارزانى سوپاسنامەیەک ئاراستەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەکات

  میدیا - هەولێر:

 سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، لە وەڵامى پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى ١٦ى ئاب ساڵڕۆژى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ جەنابیان، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى غەفوور مەخمورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :

 

   بەناوى خوداى مەزن و دلۆڤان

  بەڕێز غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان

   سڵاوێکى گەرم ...

  بەپێزانینێکى زۆرەوە نامەى پیرۆزبایى بەڕێزتان گەیشت کە بە بۆنەى شازدەى ئاب و حەفتاو هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاراستەى ئێمەتان کردبوو، زۆر سوپاستان دەکەم. ئومێدى داهاتوویەکى گەش بۆ گەلى کوردستان و، برایەتى و تەبایى زیاترى نێوان لایەنەکان دەخوازم، هەر سەرکەوتوو بن.

  بمێنن بە خێرو خۆشى.

 

    مسعود بارزانى

  19ى ئابى 2024