مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی پیرۆز دەكات

میدیا – هەولێر

 

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (10)ه‌مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی

بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌ و ئازادی ...

بەبۆنەی(10)ه‌مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌ و خوازیارین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤه‌چوونتان.

بەڕێزان: بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی له‌ماوه‌ی (10) ساڵ ته‌مه‌نی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه‌ و هه‌میشه‌ كاری بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌بایی كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی ئێستادا كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیاردا ده‌ڕۆن‌، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته‌ كار بۆ یەكڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان بكه‌ین، به‌گیانێكی برایانه‌ كار بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفته‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی گرنگ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو.

لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  دیكه‌ جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان.  

 

             هەر سەركەوتوو بن ... لەگەڵ رێزماندا.

 

             مەكتەبی سیاسیی

                 یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

          هه‌ولێر- باشووری كوردستان