سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى بزووتنەوەى چاکسازیى نیشتمانى دەکات

أيلول/سبتمبر 01, 2024

میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتى 1 / 9 / 2024 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایى لە بەڕێز بێرون عومەر فەتاح سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى چاکسازیى نیشتمانى کرد، بەبۆنەى 10 دەیەمین ساڵیادى راگەیاندنى بزووتنەوەى چاکسازیى نیشتمانى و، هیواى گەشەکردنى زیاتر و پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى 10 دەیەمین ساڵیادى راگەیاندنى بزووتنەوەى چاکسازیى نیشتمانى، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتى و ئەندامانى بزووتنەوەى چاکسازى نیشتمانى راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى چاکسازیى نیشتمانى لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بزووتنەوەى چاکسازیى نیشتمانى.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.