مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان پیرۆز دەكات

أيلول/سبتمبر 03, 2024

میدیا – هەولێر:

 

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (33)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی پارێزگارانی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ..

    بەبۆنەی(33)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: پارته‌كه‌تان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و پارێزه‌رانی خاك و وڵات، هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی شه‌شه‌می په‌ر‌له‌مانی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .... هەر سەركەوتوو بن. 

       هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

           

 

                        مەكتەبی سیاسیی

       یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK