میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 4 / 9 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى پارتى پارێزگارانى كوردستان-ى كردو، بەبۆنەى (33)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانهكهلی ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرو جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و زنار سارمەمى کادیرى YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى پارتى پارێزگارانى كوردستان-یان لە شاری ههولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (نەجات عومەر ئاغاى سورچى سەرۆکى پارت و ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و سەرکردایەتیى پارتى پارێزگارانى كوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (33)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى پارێزگارانى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى پارتى پارێزگارانى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى پارتى پارێزگارانى كوردستان لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.