مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن پیرۆز دەكات

تشرين1/أكتوير 31, 2024

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (48)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتریان بۆ ده‌خوازێت.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن

بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی

بەبۆنەی(48)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن) بەناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌، خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان جێ‌ پەنجەی دیاربووه‌ و هەموو كات به‌ئاڕاسته‌ی كوردستانیه‌ته‌‌وه‌ خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كان له‌ كوردستاندا و له‌كاره‌كانی گیانی ته‌بایی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی به‌رجه‌سته‌ كردووه‌، ئەوەی لە قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنیش پێویسته‌ یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكان .    

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK