سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى ئەمیندارى گشتیى کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان دەكات

كانون1/ديسمبر 19, 2024
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٩ / ١٢ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى ئەمیندارى گشتیى کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان-یان كرد، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانى بارەگای سەرکردایەتیى کۆمەڵەى لیبرالى تورکمانى کردو، بەگەرمى لەلايەن بەڕێز (سامى شەبەک ئەمیندارى گشتیى کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان) پێشوازیکران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و گۆڕانکارى پێشهاتە سیاسییەکانى ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو روودەدەن، بۆ ئەمەش پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەك گوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کراو، جەختکرایەوە سەر هاوکارى و هاوخەباتى نێوانيان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.