میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، ٢٠ / ١٢ / ٢٠٢٤ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى) پیرۆزبایى لە جەنابیان کرد و، هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى ؛ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز (میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى)، پیرۆزبایى لە جەنابى میرو لە رێى جەنابیانەوە لە ماڵباتى میرو جڤاتى رۆحانى و تەواوى خوشک و برایانى ئێزدى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن و، هەروەها ئومێدى خواست و ئەم جەژنە بەخێرو خۆشى بۆ خوشک و برایانى ئێزدى و هەموو گەلى کوردستان بگەڕێتەوە، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رۆڵى جەنابى میرى لە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى لە کۆمەڵگەى کوردستان بەرز نرخاند.
(میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و خوشک و برایانى ئێزدى بە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى YNDK راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى سکرتێرى گشتیى YNDK-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی برایانەى نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى گەلى كوردستان.