سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان دەكات

كانون1/ديسمبر 23, 2024
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 23 / 12 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەو نەهرۆ عاڵڵایى و خەلیل مەحموود و قەهار عاڵایى ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە روویانداوەو دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.