میدیا- هۆڵه‌ندا:
به‌بۆنه‌ی (79) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ئارنهم له هۆڵه‌ندا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25-1-2025 رێوڕه‌سمێكی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانی و هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی کورد و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا ساز كرد.
مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا، به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه وتاری YNDKی له‌رێوڕه‌سمه‌كه خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك وتار و وته، له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌خشان و چاڵاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا و رێوڕه‌سمه‌كه سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی هات.