میدیا- هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی واژۆكردنی میساقی شه‌ره‌ف له‌پێناو ده‌ستپاكی له‌نێوان پارته سیاسییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی ساز كرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2-2-2025 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، رێوڕه‌سمی واژۆكردنی میساقی شه‌ره‌ف له‌پێناو ده‌ستپاكی له‌نێوان پارته سیاسییه‌كان له هۆتێل ڕۆتانا له شاری هه‌ولێر رێكخست، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له رێوڕه‌سمه‌كه به‌شدار بوو.
سه‌ره‌تا رێوڕه‌سمه‌كه بهخوڵهكێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستی پێكرد و پاشان دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌شكرد و پاشان به‌رێز ساشا كرۆمان نوێنه‌ری UNDP وتارێكی پێشكه‌ش كرد، پاشان میساقی شه‌ره‌ف خرایه روو كه‌تیایدا هاتووه : " گه‌نده‌ڵی به‌كارهێنانی موڵك و سامانی ده‌وڵه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی تاكه‌كه‌سی و حزبی، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه و زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی جیهان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ سه‌ر باری ئابووری وڵات هه‌یه. به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه به زه‌قی ده‌بینرێت، بۆیه پێویسته به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌سه‌ڵاتداران و پارته سیاسییه‌كان و هه‌موو چین و توێژێك و تاكێك به به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه و گه‌ندڵكاران راپێچی دادگا بكه‌ین و سزای خۆیان وه‌ربگرن".