میدیا- هه‌ولێر :
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، لە دیدارەكەدا ویڕای پیرۆزبایی ( 31 ) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە رێكه‌وتی 6-2-2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK). سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و د.هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و د.محمد قادر هاودیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌كان) پێشوازیكران.
سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پیرۆزبایی ( 31 ) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان لێ‌كردن و هیوای خواست ئه‌م بۆنه‌یان هانده‌ری زیاتر بێت بۆ گه‌شه‌كردن و هاوشان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان خزمه‌تی زیاتر به گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ( مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان) سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و به‌شداری شاندی مەکتەبى سیاسیى YNDK له‌م بۆنه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان له‌پێناو پاراستنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان و به‌هه‌موو لایه‌كمان كار بۆ چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو خزمەتكردن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گەلی كوردستان.