سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سەربەستیى کوردستان پیرۆز دەكات

شباط/فبراير 17, 2025
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتیى پارتەکە کرد و، بەبۆنەى 19 نۆزدەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى سەربەستیى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێز كاك عارف باوەجانى سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی سەربەستیى كوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی 19 نۆزدەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتە تێكۆشەرەكەتان (پارتی سەربەستیى كوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین و هیواى پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بەڕێزان؛ لە كاتێكدا كەوا یادى دامەزراندنى پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە، كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە لە رەوشێکى وادا رەچاوى بەرژەوەندى باڵای نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، لەهەمان کاتدا كاركردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا تێبكۆشین.
لە كۆتاییدا؛ دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، لێرەوە سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین، هەروەها جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
17 / 2 / 2025