پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٤ / ٤ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى رزگاری دیموکراتى کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان ( قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى YNDK )، پێشوازیكرد لە بەڕێزان (عەبدوڵڵا حاجى کەمال نازەنینى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى رزگاری دیموکراتى کوردستان و شاندى یاوەرى)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە، هەروەها هاوهەڵوێستى و یەكوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.