میدیا - مەخموور:
ئێوارەى ڕۆژى ١٦ / ٥ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK لە گوندى کەنداڵ لە دەڤەرى مەخموور، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتى ناسراوى دەڤەرى مەخموور و هۆزى ئارى کوتکى بەڕێز فارس ئاغا کەریم ئاغاى کەنداڵ-ى کرد.
ئیوارەى ڕۆژى هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەیاوەرى هەڤاڵ قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK لە گوندى کەنداڵ لە دەڤەرى مەخموور، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتى ناسراوى دەڤەرى مەخموور و هۆزى ئارى کوتکى بەڕێز فارس ئاغا کەریم ئاغاى کەنداڵ-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانی هۆزى ئارى کوتکى پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، هەروەها باس لە رەوشى دەڤەرەکە کراو هەردوو لا جەختانکردەوە سەر زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و بەهێزکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، لەبەرامبەردا بەڕێز فارس ئاغا کەریم ئاغاى کەنداڵ بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە و هۆزەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
شایانى باسە بەڕێز بەڕێز فارس ئاغا کەریم ئاغاى کەنداڵ ئێوارە خوانێکى بۆ میوانان و ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزو کەسایەتى و پیاوماقوڵانى دەڤەرى مەخموورو قەراج و گوێڕو کەندیناوەو دەشتى هەولێر رێکخستبوو.